تێرافێم
تێرافێم له ساڵی 2000 دا، له‌لایه‌ن ئه‌و ژنانه‌ی که له‌سه‌ره‌تادا سه‌نته‌ری فریاگوزاریان بۆ ژنانی بیانی، که‌یه‌که‌م سه‌نته‌ری له‌م شێوه‌یه بوو له هه‌موو سویدا، به‌رێوه برد، دروستکرا. به‌رێوبردنی ئه‌و سه‌نته‌ره له شێوه‌ی پرۆژه‌دا بوو، کاتێک پرۆژه‌که ته‌واو بوو تێگه‌یشتن که ئه‌م کاره ده‌بێت به شێوه‌یه‌کی نوێ به‌رده‌وام بێت. ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی تێرافێم بوو، تێرافێم کۆمه‌ڵه‌یه‌کی خێرخوازه له‌پێناوی مافی ژنان و کچان بۆ ژیانێکی بێ زه‌بروو زه‌نگی پیاوان، کارده‌کات له سویدا وه‌ک ته‌نیا فریاگوزاری ته‌له‌فونی له سه‌رانسه‌ری هه‌موو وڵات‌دا بۆ ژنان‌و کچان که باگگراوندی بیانیان هه‌بێت، کارده‌کات. تێرافێم له‌روانگه‌یه‌کی ره‌گه‌زی‌و ئێتنیکییه‌وه کارده‌کات.